زووم:
میدیای فەرمی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا، تۆتۆمبێلێکی دروستکراوی وڵاتەکەی وەک دیاریی دەدات بە کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی وکۆریای باکوور. ئەمەش ئاماژەیە بۆ گەرموگوڕیی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە کە ئەمریکای نیگەران کردووە.
ئۆتۆمبێلەکە تائێستا جۆرەکەی نازانرێت و لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا لەڕێگەی شاندێکی روسیاوە براوە بۆ کیم، ئۆتۆمبێلەکەش تایبەتییە و تەنها بۆ مەبەستی بەکارهێنانی لەلایەن سەرۆکی کۆریای باکوورەوە درووستکراوە.
ئەم پێشهاتە لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە هێندەی دیکە بەرپرسانی ئەمریکا نیگەران دەکات لەو پەیوەندییانە. چونکە پێشتر بەهۆی دابینکردنی مووشەکی کۆریای باکوور بۆ روسیا و بەکارهێنانیان لە دژی پێگەکانی ئۆکراین بەرپرسانی ئەمریکا نیگەرانییان دەربڕیبوو.