77
زووم:
عەلى یەرلیکایا، وەزیرى ناوخۆى تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا و لە چوارچێوەى ئۆپەراسیۆنێک لەژێر ناوی “گەمارۆی 12″، سێ هەزار و 237 کەس لە پارێزگاکانی باکووری کوردستان و تورکیا دەستگیرکراون.
بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسی هەواڵى دەمیرئۆران، هێزە ئەمنییەکانى تورکیا ئۆپەراسیۆنەکەیان لە 81 پارێزگاى باکوورى کوردستان و تورکیا ئەنجام داوە و چوار رۆژى خایاندووە، زۆربەى ئەوانەى دەستگیرکراون پێشتر لەلایەن پۆلیسەوە داواکراو بوون.
بەگوێرەی ئاژانسەکە، 577 کەس بە دۆسیەى دزیکردن، 292 بە ساختەکاریی، 108 فێڵکردن، 47 بە تۆمەتى کوشتن، 66 بە تۆمەتى دەستدرێژى سێکسی دەستگیرکراون.
دەشڵێت، 558 کەسی دیکە بە تۆمەتى مادەى هۆشبەر، 33 بەتۆمەتى تیرۆر و 307 بە تۆمەتى قاچاخچێتى و هەندێکی دیکەیان بە تۆمەتى جۆراوجۆر دەستگیرکراون.