44
زووم:
مانگی نیسانی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە رۆژاڤا بەڕێوەدەچێت، ئەنجومەنی دیموکراتیی گەلیش ئامادەکاری بۆ پەسەندکردنی یاسای هەڵبژاردن دەکات.
فەرید عەتی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی دیموکراتیی گەل، بە ئاژانسی هاوار نیوزی راگەیاند، بڕیاریانداوە مانگی نیسانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە هەرێمەکانی رۆژاڤا بەڕێوەبچێت.
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی دیموکراتیی گەل گوتیشی، یاسای هەڵبژاردن، یاسای شارەوانییەکان و رەشنووسی کاری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانیان ئامادەکردووە و هەوڵی پەسەندکردنی ئەو یاسایانە و ژمارەیەک یاسای دیکەی گرنگ دەدەن، لەوانە میکانیزمی پێکهێنانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، دادگای پاراستنی دەستوور و دامەزراوەکانی چاودێریی دارایی و ژمێریاری.