80
دەیلی مەیڵ
- پەرستارە بیانیەکانی بەریتانیا باجی هاتنی بەلێشاوی کۆچبەران دەدەن، لە هۆتێلەکان دەردەکرێن کۆچبەرانى تێدا نیشتەجێ دەکرێن
- دادوەرەکانی حکومەتی تالیبان خەریکە حوکمەکانی ‘شەریعەتی ئیسلام’ بەتەواوی جێبەجێدەکەن
- لە ریکۆردێکی نوێی قەناسی دورمەودادا، سوپای ئۆکراینا رایگەیاند لە دوری 2710 مەترەوە بە قەناس سەربازێکی روسییان کوشتووە
دەیلی تەلەگراف
- بەڕێوەبەری دەزگای سی ئای ئەی ئەمریکا و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری بیانی روسیا لە ئەنکەرە بە نهێنی کۆبوونەتەوە
- بەگوێرەی رێکەوتنەکەی بەریتانیا و فەرەنسا، کۆچبەران دوای ئەوەی لە دوورگەی ئینگلیزی دەپەڕنەوە، رێگەیان پێنادرێت بگەڕێنەوە خاکی ئەوروپا
- جێف بێزۆژ، دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆن، 124 ملیار دۆلار دەبەخشیت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و یەکخستنی مرۆڤایەتی
تایمز
- سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، موچە بۆ یارمەتیدانی بژێوی هەشت ملیۆن خێزانی هەژار بە بڕی 1100 پاوەند دەبڕێتەوە
- جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و شی جینپینگ سەرۆکی چین بەڵێنیان دا کۆتایی بە ‘جەنگی سارد’ى نێوانیان بهێنن
- بەگوێرەی ئامارەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ژمارەی دانیشتووانی جیهان ئەمڕۆ هەشت ملیار کەس تێدەپەڕێتنێت
فاینەنشیەڵ تایمز
- کێشەکانی تایوان دەبنە هەوێنی هەوڵی سەرۆکی ئەمریکا و چین بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانیان بەهێز بکەن
- سەرۆکى ئۆکراینا سەردانی خێرسۆنى کرد و رایگەیاند “ئەمە سەرەتای کۆتاییهاتنی شەڕە”
- سەرکردەکانی جیهان لە لوتکەی G20 گەیشتوونەتە رێککەوتننامەیەک کە تێیدا جەنگ لە سەرتاسەری جیهاندا قەدەغە بکرێت