زووم..
لە دووەم رۆژى کۆنفرانسى ئاسایشیى میونشن لە ئەڵمانیا، نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ کۆبووەوە، قسەیان لەبارەی رێکارەکانى کردنەوەى كونسوڵخانه‌ى گشتيى ئازه‌ربايجان له هه‌ولێر كرد.
بەگوێرەى راگەیەندراوى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەى نێوانیاندا، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان پیرۆزبایى لە ئیلهام عەلیێڤ کردووە بەبۆنەى دووبارە هەڵبژاردنەوەى بە سەرۆکى ئازه‌ربايجان، سەرۆککۆمارى ئازەربایجانیش نێچیرڤان بارزانى بانگهێشت کردووە بۆ كۆنفرانسى داهاتووى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا (COP29) كه بڕياره ئه‌مساڵ له ئازه‌ربايجان ئه‌نجام بدرێت.
هەروەها سەرۆکى هەرێم و سەرۆککۆمارى ئازەربایجان باسيان له رێكاره‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ى گشتيى ئازه‌ربايجان له هه‌ولێر كردووە، “هاوكار و يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هەرێمى کوردستان و ئازەربایجان”.
سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كان له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيرى باسکراوە، هه‌ردوولا داكۆكييان له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و كاركردنى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کردووە.