سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2022، جارێکى دیکە لەلایەن ئێران بە موشەک و درۆن هێرش کرایە سەر بنکە و بارەگاکانی حزبەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان، لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان.
هێرشەکان بۆ سەر ناوچەکانی کۆیە و زڕگوێز و دەڤەرى سیدەکان بوو، دوو کوژراو و هەشت برینداری هێرشەکان گەیەندرانە نەخۆشخانە.
دوای شەش کاتژمێر لە هێرشەکان، سوپای پاسداران بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکان راگەیاند، پاسداران دەڵێت “هەوڵە دیبلۆماسیەکان بۆ دەرکردنی گرووپە کوردییەکان لە عێراق شکستی هێناوە”
سوپای پاسداران لە راگەیەندراوەکەیان دەڵێن ” ئاسایشى سنورەکان و ناوخۆى ئێران هێڵى سوورە و پێویستە بەرپرسانى عێراق و هەرێمى کوردستان بە وەفابن بەرامبەر پرەنسیپی دراوسێیەتى باش”
ئاسایشى سنورەکان و ناوخۆى ئێران هێڵى سوورە و پێویستە بەرپرسانى عێراق و هەرێمى کوردستان بە وەفابن بەرامبەر پرەنسیپی دراوسێیەتى باش
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکان رایگەیاند “ئیدانەی هێرشەکانی ئێران دەکەین”.
دواتر نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند ” هیچ بیانوویەک نییە بۆ ئەوەی ئێران بۆردومانی هەرێمی کوردستان بکات”.
هیچ بیانوویەک نییە بۆ ئەوەی ئێران بۆردومانی هەرێمی کوردستان بکات
ئەمریکا وەک یەکەم وڵات ئیدانەی هێرشەکانی کرد لە رێگەی کونسوڵخانەکەی لە هەولێر، لەگەڵ ئیدانەکردنی هێرشەکان گوتی ” داوا لە ئێران دەکەین هێرشەکانی بۆ سەر دراوسێکەی و خەڵکی عێراق بوەستێنێت”
The U.S. strongly condemns the #Iranian drone and missile attack on the Iraqi @Kurdistan Region today & calls on Iran to stop attacking its neighbor & the people of Iraq. We stand with @IraqiGovt’s leaders in Baghdad and the #IKR and condemn these violations of Iraqi sovereignty. pic.twitter.com/Y57RAwbl1W
— U.S. Consulate General Erbil (@USCGERBIL) November 14, 2022
بەریتانیاش لەسەر هێرشەکان بێدەنگ نەبوو، دەیڤد هەنت کونسوڵی بەریتانیا لە هەولێر لەگەڵ دەربرینی نیگەرانی و ئیدانە، رایگەیاند ” پێویستە ئێران دەستبەجێ هێرشەکانى بۆسەر وڵاتانى دراوسێى رابگرێت”
The UK strongly condemns Iran’s renewed attacks on the #KRI today. Iran must cease this aggression against its neighbour immediately.
— David Hunt (@DavidHuntFCDO) November 14, 2022
یونامی – نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق، لەگەڵ ئیدانەکردندا، هێرشەکانی بە پێشێل کردنی سەروەری عێراق ناوبرد
ئێمە ئیدانەی هێرشە مووشەکی و دڕۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکەین کە پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە. عێراق نابێت بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان بەکار بێت و دەبێت رێز لە یەکپارچەییشی بگیرێت. گفتوگۆ لە نێوان عێراق و ئێراندا سەبارەت بە پرسە ئاسایشییە دوولایەنییەکان تاکە ڕێگەی بەرەوپێشچوونە.
— UNAMI (@UNIraq) November 14, 2022
دوای نزیکەی 9 کاتژمێر لە هێرشەکان، وەزارەتی دەرەوەی عێراق هاتە سەر هێڵ، فوئاد حسێن لە رێی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نیگەرانییەکانی عێراقی گەیاندە هاوتا ئێرانییەکەی.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، هێرشەکەی بە دوژمنکارانە و تاکلایەنە وەسف کرد، فوئاد حسێن لە پەیوەندییەکەدا بە وەزیری دەرەوەی ئێرانی گوت “ئەم هێرشانە پێشێلی ئاشکرای سەروەری عێراقە”.
تُدينُ وزارة الخارجية وبعباراتٍ شديدةٍ ومُكَرَّرة، ما أقدَمَ عليه الجانب الإيرانيّ صباح اليوم، من قصفٍ مدفعيٍّ وبالطائرات المُسيَّرة، على عددٍ من مناطق إقليمِ كُردستانِ العراق، والتي أوقعت العديد من المواطنينَ الآمنين بين شهيدٍ وجريح.
رابط الخبر : https://t.co/rFl0bOS5B1 pic.twitter.com/JKu30OjQVk
— وزارة الخارجية العراقية (@Iraqimofa) November 14, 2022
فوئاد حسێن داوای کرد ئێران بە گفتوگۆ ئەم کێشانە چارەسەر بکات و هێرشەکان چیتر بەردەوام نەبن.
ئێران بە گفتوگۆ ئەم کێشانە چارەسەر بکات و هێرشەکان چیتر بەردەوام نەبن
فەرەنسا لەسەر ئاستێکی باڵاتر هاتە سەرخەت، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی هێرشەکانی کرد.
#Irak | La 🇫🇷 condamne les nouvelles frappes menées par l’🇮🇷dans la région autonome du Kurdistan, qui ont fait des victimes. Ces frappes portent atteinte à la souveraineté 🇮🇶 et au droit international et menacent la stabilité de l’Irak & de la région.
→ https://t.co/5939IHwix1 pic.twitter.com/x1HxFq0W4S
— France Diplomatie🇫🇷🇪🇺 (@francediplo) November 14, 2022
فەرەنسا هێرشەکانی وەک هەرەشەیەک بۆ سەر سەقامگیری عێراق و ناوچەکە وەسف کرد.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێرى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەى بۆردومانەکانى ئێران بۆسەر هەرێمى کوردستان رایگەیاند، نیگەرانم لە دووبارەبوونەوەى ئەو هێرشانە و، جارێکى دیکە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم، دان بە خۆیاندا بگرن و لە رێگەى دیالۆگەوە دۆخەکە ئارام بکەنەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتە عەرەبیەکانیش، ئوردن ئیدانەی هێرشەکانی ئێرانی کرد بۆ سەر هەرێمی کوردستان، راشیگەیاند لەگەڵ عێراق دەوەستێت، پشتگیری دەکات بۆ هەر رێوشوێنێک کە دەیگرێتە بەر بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی
دانت #وزارة_الخارجية_وشؤون_المغتربين القصف الإيراني الذي استهدف إقليم كردستان في جمهورية #العراق الشقيق، اليوم، وأسفر عن وقوع عددٍ من الضحايا والإصابات. وأكدت الوزارة تضامن المملكة مع حكومة وشعب جمهورية العراق الشقيق، واستنكارها الاعتداء على سيادته وأمن مواطنيه. pic.twitter.com/rUb2cjKfOb
— وزارة الخارجية وشؤون المغتربين الأردنية (@ForeignMinistry) November 14, 2022
درەنگانێکی شەویش،پەرلەمانی عەرەبی ئیدانەی هێرشەکانی ئێرانی کرد بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان.