83
زووم..
هاوسەرۆکى کۆمیسیۆنى دەم پارتى بۆ کلتور و زمان رایگەیاند، لە رۆژى 21ـى شوباتدا و بەبۆنەى رۆژى جیهانی زمانى دایکەوە، پەرلەمانتارانى دەم پارتى لە پەرلەمان بە کوردى دەدوێن.
هەڤاڵ دیلبەهار، هاوگوتەبێژى کۆمیسیۆنەکە رایگەیاندووە، لە رۆژى کۆبوونەوەى فراکسیۆنى دەم پارتى لە پەڕلەمان، پەڕلەمانتارانى پارتەکە بە کوردى گوتارى خۆیان دەربارەى خوێندن بە زمانى کوردی پێشکەش دەکەن.
هەڤاڵ دیلبەهار راشیگەیاند، لە ئامەد و وان و چەند پارێزگایەکی دیکەى باکوورى کوردستان بۆ ماوەى سێ رۆژ، لە 18ـی شوباتەوە تاکوو 21ـی شوبات، چالاکی تایبەت بە زمانى کوردى ئەنجامدەدەن.