زووم:
بڕیاری وەزارەتی رۆشنبیریی هەرێم بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێنمایی تایبەت بە رێکخستنی کاری میدیایی لە هەرێمی کوردستان لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە و بە فەرمی هەڵوەشێنرایەوە.
ساڵى رابردوو وەزارەتى رۆشنبیریی هەرێم رێنماییەکى دەرکرد بۆ رێکخستنی کاری میدیایی لە هەرێمی کوردستان، بەڵام رێنماییەکە رەخنەی زۆری لێگیرا و هەندێک لە داکۆکیکارانی ئازادیی رادەربڕین بە “ئینقیلابی ئیعلامی” ناویان برد، ئەوان رایانگەیاند، رێنماییەکە وێڕاى ئەوەى لە زۆر شوێندا دژ بە یاسای رۆژنامەگەریی ژمارە 35ی ساڵی 2007ە، کۆتوبەندی زیاتر بۆ کاری میدیایی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکات، هەر لە دانانی مەرجی وەرگرتنی مۆڵەتەوە بۆ سانسۆرخستنە سەر ناوەرۆکی میدیایی، تا دروستکردنی لیستی رەش بۆ ئەو میدیایانەی سەرپێچی دەکەن.
فروانبوونى ناڕەزایەتییەکان، وەزارەتى رۆشنبیریی ناچارکرد لە رێنماییەکە پاشگەزێتەوە و لە 17ـى مانگى رابردوو بڕیارەکەى ساڵى رابردووى خۆى هەڵوەشاندەوە و لە 28ـى مانگى رابردووش دەقى بڕیارەکە لە ژمارەى 305ـى رۆژنامەى وەقایعى کوردستان بڵاوکراوەتەوە.