91
زووم:
سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مادەی هۆشبەریان تاوتوێکرد.
بەگوێرەى راگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ “غوڵام موحسینى”ـی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، دۆسیەى ئەمنیى تایبەت بە تیرۆر و ماددە هۆشبەرەکانیان تاوتوێکرد، پێداگرییان لە هاوکاری و پشتیوانییەکانی یەکتر کردووەتەوە.
بەر لە کۆبوونەوەى لەگەڵ سودانى، غوڵام موحسینی، چاوی بە فایەق زیدان، سەرۆکى ئەنجومەنى باڵای دادوەری عێراق کەوتووە و باسیان لە هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنە یاساییەکانى نێوان هەردوو وڵات کردووە.