زووم..
کەشناسی هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکات شەپۆلێکی بەھێزی لێزمەباران و هەرورەتریشەقە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە.
کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ روو لە ناوچەکانی هەرێمى کوردستان دەکات، هەندێجار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت و لە سنوری پارێزگای دھۆکەوە دەستپێدەکات، لە ئێوارەشدا ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی سبەی بارانی بە لێزمە دەبارێت و ھەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت و پێشبینی دەکرێت لە سەنتەری پارێزگاکان 30 ملم باران ببارێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش پێشبینی بارینی زیاتر لە 45 ملم دەکرێت، ئەمەش ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو زیاد دەکات.
بەگوێرەى پێشبینى کەشناسی، ئێوارەی رۆژى هەینی کاریگەری شەپۆلەکە لە سنوری پارێزگای ھەولێر و دھۆک و ناوچە شاخاوییەکان لاواز دەبێت، بەڵام کاریگەری لەسەر سنوری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان بەردەوام دەبێت.