زووم..
ئەمڕۆ 14ـى دوو، رۆژى ڤلانتاینە و وڵاتى کۆڵۆمبیا کە سەرەکیترین هەناردەکارى گوڵی سروشتییە لە کیشوەرى ئەمریکای لاتین، زیاتر لە 700 ملیۆن گوڵی سروشتى بۆ ڤالانتاینى ئەمساڵ هەناردەى 100 وڵاتى جیهان کردووە.
ریڤیە مۆنیخا، وەزیری کشتوکاڵی کۆڵۆمبیا دەڵێت، ئەو ژمارەیە کۆڵۆمبیای کردووەتە دووەم گەورەترین هەناردەکاری گوڵ لە جیهاندا لەدوای وڵاتى هۆڵەنداوە.
گوڵی سروشتى دوای بەرهەمى ماست، بە دووەم بەروبوومى کێڵگە کشتوکاڵییەکانى کۆڵۆمبیا ئەژماردەکرێت کە هەناردەى وڵاتانى جیهانى دەکات.
وەزارەتى کشتوکاڵى کۆڵۆمبیا رایگەیاندووە، 60 جۆر گوڵی سور هەناردەى وڵاتی جیهان دەکات لە پێشەنگیشیاندا بۆ ئەمریکا، ژاپۆن، فەرەنسا، ئیسپانیا و کۆریای باشوور.
بەگوێرەى ئامارە فەرمییەکانى ئەو وڵاتە، ساڵی رابردوو داهاتی هەناردەکردنی گوڵ لە کۆڵۆمبیا گەیشتووەتە یەک ملیار و 750 ملیۆن دۆلار.