94
زووم..
بۆرییەکى سەرەکى گواستنەوەى غاز لە باشوورى رۆژئاواى ئێران تەقیوەتەوە و بەرپرسى تۆڕى گواستنەوەکانى گازی وڵاتەکەش دەڵێت “رووداوەکە کارێکى تێکدەرانەیە”.
بەگوێرەى میدیا ئێرانییەکان، بۆرییەکە لە شارى “برۆجین”ی سەر بە پارێزگاى چوارمەحەل و بەختیاری تەقیوەتەوە و هیچ زیانێکى گیانی تۆمارنەکراوە، دابینکردنى غازیش بۆ ماڵان و هاوڵاتییان دروست نەبووە جگە لە چەند گوندێک نەبێت ئەویش چارەسەرکراوە.
سەعید عەقلى، بەڕێوەبەرى سەنتەرى ستراتیژى تۆڕى غازى ئێران تەقینەوەی بۆریە غازەکەى بە کارێکى تێکدەرانە ناوبردووە بەبێ ئەوەى هیچ لایەنێک بە ئەنجامدانى تۆمەتباربکات.