زووم:
تونجەر بەقرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا ئامانجمان ئەوەیە سەرکەوتن بەدەستبهێنێن و ببینە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا.
لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمان، هاوسەرۆکی پارتەکە گوتی، دەم پارتی کلیلی هەڵبژاردنە، لەماوەی رابردوودا، لە میدیاکان زۆرترین قسە لەسەر دەم پارتی کراوە، وەک بڵێی لە هەڵبژاردن بە تەنها دەم پارتی بەشداریی دەکات.
گوتیشی، شتێکی ئاساییە قسە زۆر لەسەر دەم پارتی دەکرێت، لەبەر ئەوەی ئامانجمان ئەوەیە ببینە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا.
دەسەڵات دەیەوێت سیاسەتی ئێمە سنوردار بکات و بەردەوام رێگری لە چالاکی و لە پەیامە دیموکراسییەکانمان دەگرن، ئێمە بەردەوام دەبین لە خەباتی ئاشتی و دیموکراسی.