132
زووم..
بڕیارە ئەمڕۆ هەریەک لە ویلیام بێرنز، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگریی ئەمریکا (سی ئای ئەی)، و دەیڤد بارنیا، بەڕێوەبەری دەزگای مۆسادی ئیسرائیل، کۆببنەوە و گفتوگۆ بکەن لەبارەى رێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و راگرتنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس.
چەند بەرپرسێکی نزیک لە پرۆسەکە بە رۆژنامەی فاینەنشیەڵ تایمزی بەریتانیان راگەیاندووە، کۆبوونەوەکان لە قاهیرەی پایتەختی میسر بەڕێوەدەچن و بەرپرسانی میسر و قەتەریش بەشداریی تێدا دەکەن.
سەردانەکەی بەڕێوەبەری سی ئای ئەی دوای ئەوە دێت بایدن رایگەیاند، هەموو کارێک دەکەن کە لەدەستیان بێت بۆ ئەوەی ئاگربەسێکی شەش-هەفتەیی رابگەیەنن لەنێوان ئیسرائیل و حەماسدا.