53
زووم..
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بەڵێن دەدەم شەو و رۆژ کاربکەم بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی پێویست بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم بارمتەکان بۆ شوێنی خۆیان.
بەیانی ئەمڕۆ بایدن، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوویسی، “بەڵێن دەدەم کار بکەم بۆ کەمکردنەوەی قەیرانی مرۆیی و کۆتاییهێنان بە هەڕەشەی تیرۆر لە غەزە”.
جەختی لەوەش کردەوە، کارەکەم کۆتایی پێنایەت تاوەکو ئاشتی هەمیشەیی لە غەزە و ئیسرائیل لەسەر بنەمای دوو دەوڵەت بەدینەیەت.