زووم..
پیاوێکی ئێرانی تەمەن 100 ساڵ، بەناوی تاغی عەسکەریی، لە پاڵەوانێتییەکی مەلەوانی جیهانیدا لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەشداریی دەکات و بەهۆیەوە ئامادەبووان سەرسام دەکات.
عەسکەریی پێشتریش لە ساڵی 1951دا بەشداریی لە پاڵەوانێتییەکی یارییە ئاسییایەکاندا کردووە و بەهۆیەوە مەدالیایەکی سلڤەر و برۆنزیی بردووەتەوە. دوای زیاتر لە 70 ساڵ بەسەر تێپەڕبوونی ئەو پاڵەوانێتییە، هێشتا خولیا و حەزی بۆ ئەو یارییە کۆتایی نەهاتووە. ئەو دەڵێت، “هیچ شتێک، جگە لە تواناکەی، نەگۆڕاوە”.
لە پاڵەوانێتییەکەی ئەمجارەدا، کە کەسانی سەروو 25 ساڵی بەشدارن، عەسکەریی وەک بەتەمەنترین یاریزان بەشداریی کردووە. لەوبارەیەوە دەڵێت، من هەر لە تەمەنی منداڵییەوە خولیای ئەوەم هەبووە بە “تیرەیی” خۆم بازب دەم و بچمە ژێر ئاوەوە.
ئەو دەڵێت، بۆ یەکەم جار کە لە پاڵەوانێتی یارییەکانی ئاسیادا بەشداریی کرد تەمەنی 41 ساڵ بوو. دەڵێت دوای بردنەوەی مەدالیایەکی زێڕ ئیتر وازم لە وەرزشکردن هێنا.
هاوکات باس لەوەش دەکات مەلەوانە چینییەکان لە ساڵی 1974 هاتنە نێو ئەم وەرزشە ‘جوانەوە’ زۆر بەرەوپێشچوونیان بەخۆیانەوە بینی و ئێمە نەمان دەتوانیی پێیان بگەینەوە چونکە ئێمە چۆن دەستمان پێکرد، لە هەمان ئاستدا وەستابووین.