104
زووم:
بە گوێرەی زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگریی ئۆکراین، سەربازانی روسیا لە شاری “حمس”ـی سوریا، راهێنان دەکەن لەسەر بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی.
دەزگای هەواڵگریی ئۆکراین دەڵێت، شارەزایانی سوپای پاسداران و سەرکردەیەک لە حزبوڵای لوبنانی بە ناوی کەمال ئەبو سادق، لە فڕۆکەخانەی شوعەیرات لە شاری حمس راهێنان بە سەربازانی روسیا دەکەن لەسەر بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە جۆرەکانی (شاهید ١٣٦، ئەبابیل ٣ و رەعد).
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەواڵگریی ئۆکراین، ئەبو سادق پسپۆڕە لە دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
هەروەها روسیا پلانی ئەوەی هەیە ژمارەیەک لە سەربازانی سوریا، کە لەو راهێنانەدا بەشدارن بباتە ئۆکراین بۆ ئەوەی هاوکاریی سەربازانی روسیا بکەن لە بەکارهێنانی فرۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی.