زووم..
وەزیری دەرەوەی سوریا، داوای چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا و تورکیا دەکات لە وڵاتەکەی، هەردوو وڵاتەکە بە ئەنجامدانی تاوانی دژەمرۆیی تۆمەتبار دەکات.
فه‌یسه‌ڵ میقداد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌نووسیدا له‌گه‌ڵ حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان هاوتا ئێرانیه‌كه‌ی، دووپاتیكرده‌وه، پێویستە هێزه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا له نێو خاكی وڵاته‌كه‌ی بچنە دەرەوە، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌و هێزانه تاوانی دژه‌مرۆییان ئه‌نجامداوه بۆیه پێویسته لێپیچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
بەگوتەی وه‌زیرە سورییەکە، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه له‌دژی ئیسرائیل بجه‌نگێت، به‌ڵام كات و چۆنیه‌تیی جه‌نگه‌كه، دیمه‌شق دیاریده‌كات.
لایخۆیه‌وه حسین ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، حكومه‌تی تاران پیلانه‌كانی ئیسرائیل بۆ ئاواره‌كردنی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ره‌تده‌كاته‌وه، جه‌ختیشیكرده‌وه، ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل له‌ناوچه‌كه‌دا به‌بێ وه‌ڵام تێناپه‌ڕێت.