زووم:
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمى ئێران لەزاری مەجید میر ئەحمەدی جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ كاروباری ئەمنی بڵاویکردەوە، لە روبەڕووبوونەوەیەكی چەكداریدا لەسەر سنووری ئێران – عێراق چەكدارێكی داعش كوژرا.
جێگرى وەزیرى ناوخۆى ئێران بۆ کاروبارى ئەمنى راشیگەیاند، چەكدارەكەی داعش هەوڵیدا لە خاكی عێراقەوە بپەڕێتەوە سنووری ئێران، بەڵام هێزە ئەمنییەکان رووبەڕووی بوونەتەوەو کوشتوویانە.
جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران سنووری ئەو پارێزگایەی ئێرانی ئاشكرانەكردووە چەكدارەكەی داعشی تێدا كوژرا.
ئەو هێرشە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ قەرارگەی قودسی سەر بە سوپای پاسداران رایگەیاند، لە هێرشێكی چەكداریدا لە سیستان و بەلوچستان ئەفسەرێكی سوپای پاسداران و دوو ئەندامی بەسیج كوژران
قەرارگەی قودسی سەر بە سوپای پاسداران راشیگەیاند، هێرشە چەكدارییەكە كراوەتە سەر خاڵێكی پاسەوانیی هێڵی ئاسنی شاری زاهیدان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان