108
زووم:
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، دەستیان گەیشتووە بە ناوجەرگەی حەماس و بە چەک و کەرەستە سەربازییە دەستبەسەرگیراوەکانی خودی گرووپەکە شەڕیان لەگەڵ دەکەن.
یواڤ گالانت وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئەمڕۆ لەبەردەم بنکەی سەربازیی جولیس قسەی کرد، رایگەیاند، چڕکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی کەرتی غەزە، دڵنیایی زیاتر دێنێتە ئارا ئیسرائیل بگاتە رێککەوتنێکی راستەقینە بۆ گەڕاندنەوەی بارمتەکان.
وەزیرە ئیسرائیلییەکە باسی لە بەرەوپێشچوونی ئۆپەراسیۆنەکان دژی حەماس کرد، گوتی، ئێستا دەستیان گەیشتووەتە ناوجەرگەی حەماس و بە چەکەکانی خۆیان شەڕیان لەگەڵ دەکەن، تەنانەت زانیارییە هەواڵگرییەکانی خۆیان، لەدژی خۆیان بەکاردەهێنن.
بەگوتەی گالانت، هەموو ئەو چەک و کۆمپیوتەر و شتومەکانەی دەستیان بەسەردا گرتوون توانایان پێدەبەخشێت بۆ دەستخستنی زانیاریی زیاتر.