زووم:
هەردوو تیمی حکومیی یەکێتی و گۆڕان جەختیانکردەوە لەوەی نابێت کاتی زیاتر بەفیڕۆ بدرێت و پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتى خۆیدا بکرێت.
ئەمرۆ شاندی تیمی حکومەتی یەکێتی و گۆڕان لە سلێمانی کۆبوونەوە، دواتر راگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، قسەیان لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە و هەردوولا هاوڕا بوون ئەنجامدانی هەڵبژاردنی لەکاتی خۆیدا لەپێناو ئیدارەدان و خزمەتی باشتری هاوڵاتیان.
دەشڵێن، پێویستە هەموو لایەنەکان هاوکاربن بۆ ئەوەی شایستەی دارایی هەرێم تێکەڵ بە پرسە سیاسییەکان نەکرێت و لەگەڵ بەغداد بگەنە رێککەوتنێکی ریشەیی و مافی موچەخۆرانی هەرێم پارێزراو بێت.
لەدوای کۆبوونەوەکە، سهمیر ههورامی، گوتهبێژی قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان بە رۆژنامەنووسانى رایگهیاند، هەردوولا جەختیان کردووەتەوە کە نابێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زیاتر دوابکەوێت و دەبێت هەموو لایەنەکان پابەندی ئەو وادهیه بن کە سهرۆكایهتی ههرێم دیاریدهكات.