77
زووم:
بڕیارە ئەمڕۆ گەڕى دووەمى لایەنى عێراقى و ئەمریکى بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانى هێزەکانى هاوپەیمانان لە بەغداد بەڕیوەبچێت.
بەگوتەى یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژى فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانى عێراق، ئەمڕۆ کۆبوونەوەى حکومەتى عێراق و نوێنەرانى ئەمریکا لەبارەى خشتەى کۆتاییپێهێنان بە ئەرکەکانى هێزەکانى هاوپەیمانان لە عێراق بەڕێوەدەچێت و کۆبوونەوەى ئەمجارە لەوەى پێشوو فراوانتر دەبێت.
گەڕی یەکەمی دانووستانەکان لە رۆژى 27ى کانوونى دووەم بە سەرپەرشتى محەمەد شیاع سوودانى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق لەنێوان هەردوو لایەنى عێراقى و ئەمریکى بەڕێوەچوو.