زووم:
له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆكۆماری عێراق هۆشداری داوەتە گرووپە چەکدارە شیعییەکانی نزیک لە ئێران لە دەرئەنجامی هێرشەکانیان بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا بە تایبەت بۆسەر حکومەتی ئێستا عێراق.
بەگوێرەی یاداشتنامەیەک، کە رۆژنامە شەرقئەوسەت دزەیپێکردووە، لەتیف رەشید ئاراستەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەتی کردووە و تێیدا هۆشداری دەداتە گرووپە چەکدارەکان کە بەردەوامیی هێرشەکانیان زیانی زۆری بۆ عێراق دەبێت و خزمەتی دۆخی غەزەش ناکات.
لەتیف رەشید لە کۆبوونەوەی 4ی شوباتی رابردووی هاوپەیمانێتییەکەدا یاداشتنامەکەی داوە بە لایەنەکان، کە بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتە مەترسیدارەکان بەسترابوو.
لەتیف رەشید جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، جموجووڵ و به‌ركه‌وتنه‌كانی گرووپه چه‌كداره‌كان له‌دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هیچ شتێك له رووداوه‌كانی غه‌زه ناگۆڕێت و دەبێتە فشارێکی زۆر مەترسیداریش بۆ سەر حکومەتی عێراق.
جهختیكردووتهوه له‌وه‌ی ده‌بێت حكومه‌ت به هەماهەنگی نێوان سه‌رۆكایه‌تیه‌كان، سه‌رچاوه‌ی بڕیاره‌كان بێت له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غداد و واشنتۆنه‌وه، هه‌روه‌ك پێویسته ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كان بۆ گه‌لی عێراق ئاشكرابكرێت.