زووم:
عێراق کاردەکات بۆ ئامادەکردنی دۆسیەیەک تایبەت بە دیاریکردنی بەغداد وەک پایتەختی گەشتیاریی عەرەبی بۆ ساڵی 2025.
قەحتان جبوری، راوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری کەلتوری و گەشتیاری و شوێنەوار بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، “لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی، دەستمانکردووە بە ئامادەکردنی پلانێک لە ساڵی 2025 هاوکات لەگەڵ کۆنفرانسی لوتکەی عەرەبی، عێراق ببێتە پایتەختی گەشتیاری عەرەبی”.
گوتیشی، “دەستمان بە پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا کردووە بۆ ئامادەکردنی دۆسیەکە و هەماهەنگیمان لەگەڵ رێکخراوی گەشتیاریی عەرەبی و ئەنجومەنی وەزیرانی گەشتیاریی عەرەبی هەیە، لە مانگی ئابی داهاتوو دۆسیەکە نیشانی هەردوولایان دەدرێت”.
راوێژکارەکەی سودانی جەختیکردەوە، “ئەمە دەبێتە رووداوێکی گەورە و داهاتی گەورە بۆ عێراق دابیندەکات، چونکە گەشتیار لە وڵاتە جیاجیاکانی جیهانەوە دێن و سەردانی شوێنەوار و شوێنە گەشتیارییەکانی عێراق دەکەن”.