زووم:
شاندى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا، چه‌ند كۆبوونه‌وه‌يه‌كى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى ئه‌مريكا له كۆشكى سپى و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌نجامدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، شاندەکە له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له ئامۆس هۆکستاين گه‌وره راوێژكارى سه‌رۆكی ئەمریکا بۆ كاروبارى وزه و وه‌به‌رهێنان له كۆشكى سپى، ئه‌زرا زيا، بريكارى وه‌زيرى ده‌ره‌وه بۆ ئاسايشى سڤيل و ديموكراسى و مافه‌كانى مرۆڤ، دانيێل شاپيرۆ جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى بەرگری بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ڤیکتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک کۆبوونەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێم دەڵێت، لە کۆبوونەوەکاندا پرسى وزه و گرنگيى ههناردهكردنهوهى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداد و دۆخی پێکهاتەکان و ئاوارەکان، ئازاديی رادەربڕین و مافه‌كانی مرۆڤ، جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شه‌نگال، پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه، هەروەها دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ له غه‌زه و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى، گفتوگۆيان له‌باره‌يه‌وه كرا.
ئەو شاندەی هەرێمی کوردستان کە لە ئەمریکایە، فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتیی دەکات.