زووم:
بەگوێرەی بەیاننامەیەک، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، فەرمانی بە سوپای ئیسرائیل کردووە، خۆیان بۆ چۆڵکردن و هێرشکردنە سەر شاری رەفەح، کە نزیکەی یەک ملیۆن فەلەستینی ئاوارەی تێدایە ئامادەبکەن.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، کە روونە بەهۆى ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوان لە رەفەح ناچارین ئەو شارە لە دانیشتوانەکەى چۆڵ بکەین.
نووسینگەکە بڵاویشیکردەوە، لەو بارەوە سەرۆکی حکومەت رێنماییەکانی خۆی بە سوپا و دەزگا ئەمنییەکان داوە، کە پلانێکی دوولایەنە پێشکەش بە ئەنجوومەنی جەنگ بکەن بۆ چۆڵکردنی خەڵکى مەدەنی لەو شارە.
هەروەها روونیکردووەتەوە، ئامانجەکانى ئۆپەراسیۆنەکەو ئەنجامدانى هێرش بۆ سەر رەفەح بۆ نەهێشتنی حەماس و شانە سەربازییەکانییەتى لەو شارە.
ئیسرائیل پێشتر رایگەیاندبوو، کە رەفح دوا قەڵای حەماسە، کە بۆ گرتنى ئەو قەڵایە پێویستی بە ناردنی هێز هەیە بۆ تەواوکردنی پلانی ئیسرائیل بۆ نەهێشتنی بزووتنەوەی چەکداری حەماس لە غەزە.