33
زووم:
ئاژانسی مێزۆپۆتامیا رایگەیاند، 75 رۆژە زیندانیانی کوردی باکووری کوردستان مانیان لە خواردن گرتووە
ئاژانسەکە دەڵێت، لە 27ـى تشرینی دووەمى ساڵى رابردووەوە، مانگرتنى زیندانیانى سیاسیی کورد لە خواردن دەستیپێکردووە، مانگرتنەکە لەژێر ناوى “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجەلان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد”دایە و تەواوى زیندانەکانی باکوورى کوردستانی گرتووەتەوە.
مێزۆپۆتامیا ئاماژەی بەوەش کردووە، مانگرتنەکە تا 15ـی شوباتی 2024 بەردەوام دەبێت.
ئاژانسەکە دەشڵێت، داواکاریى زیندانیانی سیاسیی کورد بۆ لابردنى گۆشەگیریی لەسەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان و دەستپێکردنەوەى پڕۆسەى ئاشتییە بۆ چارەسەری پرسى کورد.