86
زووم:
ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند پۆلیسی سویسرا 15 سەرنشینیان لە شەمەندەفەرێکدا رزگار کرد کە لەلایەن کەسێکەوە بە بارمتە گیرابوون
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەشى رۆژئاواى سویسرا لە کانتۆنى ڤۆد نزیک لە سنووری ئەڵمانیا روویداوە.
راشیگەیاندووە، ئەو کەسەی سەرنشینەکانی بە بارمەتە گرتبوو تەور و چەقۆی پێبووە، تەمەنی 32 ساڵ و خەڵکی ئێران بووە، بە زمانی فارسی و ئینگلیزی قسەی کردووە.
ژان تریستۆپ، گوتەبێژی پۆلیسی کانتۆنی ڤۆد بە ئاژانسەکەی راگەیاندووە، تاوانبارەکەیان کوشتووە، تەواوى سەرنشینە بارمتەگیراوەکان بە سەلامەتى رزگارکراون و پڕۆسەکە ماوەى چوار کاتژمێرى خایاندووە.