زووم:
بەگوێرەی پەیمانگەی واشنتن بۆ سیاسەتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ئەبو باقر ساعدی “بکوژو پاسەوانێکی متمانەپێکراوی ئەبومەهدی موهەندیس دامەزرێنەری کەتایبی حزبوڵا بووە”.
ئەبو باقر یەکێک بووە لەوچەند کەسە کەمەی، کە رێگەیان پێدراوە بچنە نێو ژووری کۆبوونەوەکانی موهەندیس لەگەڵ سوپای پاسدارانی ئێران، تەنانەت رێگەی پێدراوە لە ئامادەبوونی فەرماندە باڵاکانی وەک قاسم سولەیمانیدا چەک هەڵبگرێت.
پەیمانگەی واشنتن دەشڵێت، ساعدی سەر بەباڵی ئەبو حوسەین ئەلحەمداوی ئەمینداری گشتی کەتایبی حزبوڵا و بەرپرسی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانی کەتایبی حزبوڵا بووە.
سەرچاوەکە دەڵێت کاتێک خۆپیشاندانەکانی تشرین لە 2019 سەریهەڵدا، ئەبو باقر ساعدی ئەفسەرێکی باڵا بووە لە حەشدی شەعبی رۆڵی سەرەکی هەبووە لە سەرکووکردنی خۆپیشاندانە ئاشتیەکانی گۆرەپانی تەحریر، بە کارئاسانیکردن بۆ کوشتن و رفاندن و ئەشکەنجەدانی خۆپیشاندەران.
هەروەک بەرپرسی ئۆپەراسیۆنە دەرەکییەکانی کەتایب بووە، راستەوخۆش بەرپرسیار بووە لە هێرشە درۆنییەکان لە 28 کانوونی دووەمی 2024 لە ئورون، کە سێ سەربازی ئەمریکا بەهۆیەوە کوژران .