زووم:
لە ساڵی 2023 كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی 160 ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە.
دانه‌غاز كه له كێڵگه‌ی كۆرمۆر له قادركه‌ره‌م كارده‌كات، راپۆرتی ساڵانەی دارایی بۆ ساڵی 2023 بڵاوكرده‌وه، به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ساڵی رابردوو به تێكڕا بڕی 160 ملیۆن دۆلار قازانجی كردووه، به به‌راورد به ساڵی 2022 قازانجی كۆمپانیاكه 22 ملیۆن دۆلار كه‌میكردووە.
دانه‌غاز دەڵێت، ساڵی 2023 ئاستی بەرهەمهێنانی كۆمپانیاكه له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێژه‌ی 8% به‌رزبووه‌ته‌وه.
دانەغاز یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی پارەیان لای حکومەتی هەرێمی کوردستانە، پێشتر حکومەتی هەرێم 103 ملیۆن دۆلار قەرزاری کۆمپانیاکە بوو، ساڵی رابردوو 68 ملیۆن دۆلاری وەرگرتەوە و ئێستا 45 ملیۆن دۆلار قەرزی لای حکومەتی هەرێمی کوردستانە.