86
زووم
پەرلەمانی عێراق شەممەی داهاتوو کۆدەبێتەوە، هێرشەکەی شەوی رابردووی ئەمریکا لە بەغداد و کوشتنی سەرکردەیەکی حزبوڵای عێراق تاوتوێ دەکات.
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق نووسراوێکی تایبەت بە کۆبوونەوەکەی شەممە بڵاوکردووەتەوە، کۆبوونەوەکە تەنها بۆ گفتوگۆیە لەبارەی هێرشەکانەوە، لەکاتێکدا هەر ئەمڕۆ 103 ئەندامی پەرلەمانی عێراق، نووسراوێکیان بۆ کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمان واژۆکرد و داوایانکرد خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای چوونەدەرەوەی تەواوی هێزە بیانییەکان لە عێراق بکرێت.
داواکاریی ئەو پەرلەمانتارانە دوای هێرشەکەی دوێنێی ئەمریکا بۆسەر ناوچەی مەشتەل لە رۆژهەڵاتی بەغداد دێت، کە تێیدا ئەبو باقر ساعدی، فەرماندەی دیاری کەتائیبی حزبوڵای عێراق کوژرا.