83
زووم:
بەیانى ئەمڕۆ لەکاتى کردنەوەى بۆرسەى ئاسیا نرخى نەوت بەرزبووەوە، یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بە ٧٩ دۆلار و ٥١ سەنت مامەڵەى پێوەکرا، خاوى تەکساسیش بۆ ٧٤ دۆلار و ١٢ سەنت بەرزبووەوە.
بەگوێرەى ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز، دوو هۆکار بوونە هۆى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت، یەکێکیان رەتکردنەوەى ئەو ئاگربەستەى حەماس پێشنیازى کردبوو بۆ غەزە لەلایەن ئیسرائیلەوە، کە هۆکارى سەرەکى بووە بۆ بەرزبوونەوەى نرخى نەوت، دابەزینى ئیندێکسى دۆلاریش هۆکارێکى دیکەیە بۆ بەرزبوونەوەى نرخى نەوت.