زووم:
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گەشبینە لەمساڵدا کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بە یەکجاری چارەسەر بکرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە شاندێکی ئاژانسی گەشەپێدانی فەرەنسی کرد، قسەیان لەبارەی دۆخی ئابووریی هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی بەهێزکردنی کەرتی تایبەت کرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیران، قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا گوتوویەتی، هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بەردەوامە و گەشبینین لە ئەمساڵدا بە یەکجاری ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەوڵ و گفتوگۆکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و عێراق بەردەوامە بۆ چارەسەرى کێشە داراییەکانى نێوان هەولێر و بەغداد، بۆ ئەوەش هەوڵى هەموارکردنەوەى یاساى بودجەى گشتى دەدەن.