71
زووم:
عێراق ساڵی رابردوو حەوتەم وڵاتی جیهان بووە لە کڕینی زێڕ، زیاتر لە 12 تۆنی کڕیوە.
ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ ئامارەکانی کڕینی زێڕی لەلایەن وڵاتانەوە بڵاوکردەوە، چین پێشەنگی لیستەکەى لە جیهاندا گرتووە بە زیاتر لە 224 تۆن زێڕ، پۆڵەندا بە 130 تۆن پلەی دووەم و سەنگاپورە بە 76.5 تۆن پلەی سێیەمی گرتووە، لیبیا بە پلەی چوارەم دێت بە کڕینى زیاتر لە 30 تۆن زێڕ، کۆماری چیک بە نزیکەی 19 تۆن لە پلەی پێنجەمدایە.
لە ریزبەندییەکەدا عێراق لە پلەی حەوتەمی جیهان و دووەمی وڵاتانی عەرەبیدایە زۆرترین زێڕی لە ساڵی 2023دا کڕیبێت، گەیشتووەتە 12.25 تۆن.