21
زووم:
دوای بڵاوکردنەوەی ئاماری پێشێلکارییەکان بەرامبەر رۆژنامەنووسان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر گوتی، لەو ٧٨ پێشێلکارییەی لە ھەولێر تۆمارکراوە، ٤٣ حاڵەتیان رێگەپێنەدان بووە.
ئومێد خۆشناو گوتیشی، ھیچ کەسێک لە ھەولێر بە ناوی رۆژنامەنووس و بەھۆی پیشەی رۆژنامەنووسییەوە لە زیندان نییە.
پارێزگاری ھەولێر دەڵێت، ئەو ئازادییەی حزبەکان و حکومەت رەخساندوویانە، گەیشتووەتە قۆناغێک فەوزای دروستکردووە.