زووم:
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەڵسەنگاندن بۆ ئەو بڕوانامانە دەکرێت بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەستهاتوون.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکی فەرمیدا، کە ئاڕاستەی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکانی کردووە، پۆلێنی هەڵسەنگاندنی ئەو بڕوانامانە دەکات بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەستهاتوون.
لە نووسراوەکەدا ئاماژە کراوە بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران, تایبەت بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ مەبەستی پۆلێنکردنی هەڵسەنگاندنی حاڵەتەکانی ئەو بڕوانامانەی بە بێ مۆڵەتی خوێندن بەدەست هاتوون، بۆ ئەوەی لە رووی زانستی، کارگێڕی، دارایی و یاساییەوە هەڵسەنگاندیان بۆ بکرێت.
بەگوێرەی نووسراوەکە، دوو فۆڕمی زانیاری رەوانەی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکان دەکرێت بە مەبەستی پڕکردنەوەی داتای پێویست، دەبێت لە ماوەی 15 رۆژدا وەڵام بدرێتەوە تا کاریان لەسەر بکرێت.