زووم:
هەردوو وەزیری دەرەوەی عێراق و هۆڵەندا لە بەغداد کۆبوونەوە، هۆڵەندا پشتگیریی دۆخێکی سەقامگیر لە عێراق دەکات و دژی هێرشەکانی سەر وڵاتەکەن.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەى عێراق و هانکێ برووس سلۆت هاوتا هۆڵەندییەکەی، دوای کۆبوونەوەکەیان، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییان کرد، وەزیرە عێراقییەکە گوتی، هەردوولا گرنگیی راگرتنی جەنگی غەزەیان دووپات کردووەتەوە و دژی بەئامانجگرتنی مەدەنییەکانن.
لای خۆیەوە وەزیرى دەرەوەى هۆڵەندا رایگەیاند، پشتگیریی دۆخێکی سەقامگیر لە عێراق دەکەن و دژی ئەو هێرشانەن کە دەکرێتە سەر خاکەکەی.
پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات بەشێکی تری ئامانجی کۆبوونەوەکە بووە، وەزیرە هۆڵەندییەکە بانگهێشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کرد سەردانی هۆڵەندا بکەت.