84
زووم:
دەروازەی سنوریی عەرعەر لەماوەی پێنج رۆژدا پێشوازی لە 52 هەزار گەشتیاری عومرەکاری عێراقی کردوە.
ئاژانسی هەواڵی سعودیە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، دەروازەی سنوری عەرعەر، خزمەتگوزاری گومرگی و هاوتوچۆ گەشتیاریەکانی بۆ عومرەکارانی عێراقی لەماوەیەکی کەمدا پیشکەش دەکات. زیاتر لە 100 کارمەند بۆ رێنمایی و هاوکاری گەشتیاران بەتایبەتی بەساڵاچوان جێگیرکراوە.
دەروازەى عەرعەر ساڵى 2020 دواى 30 ساڵ لە داخستنى لەنێوان عێراق و سعودیە کرایەوە. دەروازەکە دواى ساڵى 1990 بەهۆى جەنگى کەنداو لەنێوان سعودیە و عێراق داخرا، ساڵى 2018 هەردوو وڵات لەسەر کردنەوەى رێککەوتن و دواى دوو ساڵ لەسەردەمى مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق دەروازەکە کرایەوە
دەروازەکە دەکەوێتە سنورى پارێزگاى ئەنبار، رۆژانە توانای هاتوچۆى 20 هەزار گەشتیار و 400 بارهەڵگری هەیە.