80
زووم:
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ سەردانی میسر دەکات و لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی وڵاتەکە کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەى ئاژانسی فرانس پرێس، بلینکن لە سەردانەکەیدا بۆ میسر دۆخی غەزە و ئاگربەستی هەمیشەیی لەگەڵ لایەنی میسری تاوتوێ دەکات.
سەردانەکەی بلینکن بۆ میسر دوای ئەوەیە دوێنێ گەیشتە سعودیە و لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشین کۆبووەوە.
لەدوای رووداوەکانی 7ـی ئۆکتۆبەر و دەستپێکی شەڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و حەماس لە غەزە، ئەمە پێنجەم جارە ئەنتۆنی بلینکن سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە دەکات.