31
زووم:
ئەو رۆژنامەنووسەی ئەمڕۆ لە هەولێر دەستگیرکرا ئازادکرا و سەرۆکی رێکخراوێکی داکۆکیکار لە مافی رۆژنامەنووسیش دەڵێت، دەستگیرکردنەکە بەهۆی ئەوەبووە هیچ ناسنامەیەکی پێنەبووە.
دیاکۆ حسێن پەیامنێری دهزگای ستاندارد، ئەمڕۆ لەکاتی رووماڵکردنی خۆپیشاندانی حزبی شیوعی کوردستان لە شاری هەولێر بەردەم ئەنجومەنی وەزیران دەستگیرکرا.
هۆزان قادر، سەرۆکی رێکخراوی پەیامنێران لە هەولێر بە زوومی راگەیاند، لەسەر دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەنووسە سەردانی دەزگای ئاسایشیان کردووە و پێیانراگەیاندن هۆکاری دەستگیرکردنەکەی ئەوەیە هیچ ناسنامەیەکی پێ نەبووە و ناکرێت رۆژنامەنوس لەکاتی رووماڵدا ناسنامەی پێنەبێت.