59
زووم:
ئەمڕۆ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەشتێکی تازە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێدەکات و سەرەتاش دەگاتە سعودیە. ئامانجی سەردانەکە گفتوگۆیە لەبارەی ئاگربەستی غەزە و ئازادکردنی بارمتەکان.
چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بلینکن بگاتە سعودیە، پاشان سەردانی ئیسرائیل، میسر و قەتەر دەکات.
لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردووەوە، کە شەڕی حەماس و ئیسرائیل دەستیپێکردووە، ئەمە پێنجەم سەردانی ئەنتۆنی بلینکنە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
رۆژنامەی گاردیەن نووسیویەتی، ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی بلینکن دروستکردنی فشارە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاگربەست لە غەزە و ئازادکردنی بارمتەکانە لەلایەن حەماسەوە.