زووم:
لە کەرکوک، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بەڕێوەنەچوو، عەرەب و تورکمان نەچوونە کۆبوونەوەکەوە.
بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەبچێت، ئەندامانی فراکسیۆنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامێکی کۆتای مەسیحی لە هۆڵی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە ئامادەبوون، واژۆی خۆیان کرد بۆ دەستپێکردنی کۆبوونەوە، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی ئەندامانی فراکسیۆنە عەرەبی و تورکمانییەکان، کۆبوونەوەکە بەڕێوەنەچوو.
بەڕێوەنەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەکاتێکدایە، تا ئێستا پارتی و یەکێتی لەبارەی دیاریکردنی کەسێک بۆ بوونە پارێزگار رێکنەکەوتوون، ئەمە جگە لەوەی کورد لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکەی عەرەب و تورکمان لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکانەوە رێکنەکەوتوون.
ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک 16 کورسییە، کورد و کۆتای مەسیحی 8 کورسییان هەیە، پێکهاتەکانی عەرەب و تورکمانیش بەهەمانشێوە خاوەنی 8 کورسین.