32
زووم:
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئاوارەبوونی خەڵکی غەزە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، پێویستە کەرتەکە ببێتە بەشێک لە دەوڵەتی داهاتووی فەڵەستین.
ستیفان سیجۆرنیێ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە کۆنگرەیەکی هاوبەشی رۆژنامەنووسیی لەگەڵ سامح شوکری، وەزیری دەرەوەی میسر رایگەیاند، دۆخی غەزە کارەساتبارە و پێویستییەکی زۆری بە زیادکردنی هاوکارییە مرۆییەکان هەیە.
هاوکات وەزیری دەرەوەی میسر گوتی، ئاماژەکان بۆ ئەوەن پێشهاتەکانی ناوچەکە گرژی و ئاڵۆزی بەرفراوانتر بەخۆیانەوەدەبینن.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رۆژی شەممە دەستی بە گەشتێک بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد، گەشتەکەی تا رۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت و ئامانجی سەرەکی سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەبارەی قۆناغی دوای جەنگی غەزە.