67
زووم:
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند “بەتوندی” ئیدانەی هێرشی ئەمریکا و بەریتانیا دەکەن بۆسەر پێگەی حوسییەکان لە یەمەن.
ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، “بەتوندی” هێرشە ئاسمانی و مووشەکییەکانی شەوی رابردووی ئەمریکا و بەریتانیا بۆسەر پێگەی حووسیەکان لە یەمەن ئیدانە دەکەن.
ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردەوە، کەنعانی هێرشەکانی بە پێشێلکردنی دووبارەی یەکپارچەیی خاکی یەمەن و یاسای نێودەوڵەتی لەلایەن ئەمریکا لەلایەن ئەمریکاوە ناوبردووە.
گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوە گوتووشیەتی، درێژەدان بەو جۆرە هێرشانە هەڕەشەیەکی نیگەرانکەرە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەمریکا و بەریتانیا بە هێرشەکانیان، ئاگری ئاژاوە و نائارامی و ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا خۆشدەکەن.”