111
زووم؛
فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی هەڕەشە دەکات بەوەی بۆردومانەکەی ئەمریکا بۆسەر حەشدی شەعبی بەبێ وەڵام نامێنێتەوە.
فالح فەیاز لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی بەشێک لەو چەکدارانەی حەشدی شەعبی کە لە بۆردومانەکەی شەوی هەینی رابردووی ئەمریکا لە عەکاشات و قائیم کوژراون گوتی، بۆردومانەکان باڵەخانەی ئیداریی حەشدی شەعبییان کردووەتەئامانج و ئەوەش یاریکردنە بە ئاگر.
فەیاز جەختیکردەوە کە پێویستە هێزە بیانییەکان خاکی عێراق بەجێبهێڵن چونکە بە بۆردومانکردنەکە، هێڵی سووریان تێپەڕاندووە.
دەشڵێت، هێزەکانی حەشدی شەعبی سنووریان دەپاراست و دژی تیرۆرستان دەجەنگان، بەڵام ئەمریکا راستەوخۆ بە ئامانجی گرتوون.