زووم:
بەگوێرەی راپرسییەکی ناوەندی راویست، بەشاک دەمیرتاش دەنگی یەکەمی کاندیدانی دەم پارتییە لە ئیستەنبوڵ، زیاتر لە سێیەکی دەنگدەرانی پارتەکەش دەنگ بە هاوژینەکەی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەدەن.
لە راپرسییەکەدا لایەنگرانی دەم پارتی لە ئیستەنبوڵ %34.3 دەنگ بە بەشاک دەمیرتاش و %26.5 دەنگ بە سری سورەییا ئۆندەر دەدەن، کەمترین دەنگیش بە عوسمان بایدەمیر دراوە بەڕێژەی % 6.9.
سەبارەت بە پرسیاری ئەوەی دەم پارتی کاندیدی لە ئیستەنبوڵ هەبێت، %69.6ی لایەنگرانی دەم پارتی خوازیارن دەم پارتی کاندیدی خۆی بۆ گەورەشارەوانیی ئیستەنبوڵ هەبێت و %25.5 دیکە لەگەڵ ئەو بۆچونەن دەم پارتی کاندیدی نەبێت، %3.9 دەنگدەری دەم پارتی هیچ بۆچونێکیان لەوبارەیەوە نەبووە.
بڕیارە هەڵبژاردنی ناوخۆی تورکیا لە مانگی ئادار بەرێوەبچێت، باشاک دەمیرتاش خێزانی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە رایگەیاند، ئەگەر پارتەکەى پشتگیرى بکەن خۆى بۆ سەرۆکی شارەوانی ئەستەمبۆڵ کاندید دەکات و بڕیارە نۆى ئەم مانگەش، ئەو پارتە کاندیدى خۆى ئاشکرابکات.