زووم:
هێرشەکانی درەنگانی شەوی رابردووی ئەمریکا، بۆ سەر عێراق و سوریا، کاردانەوەی ناوچەیی و جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا.
لە عێراق وەزارەتی دەرەوە، کاربەرێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا بانگێشت دەکات و نامەی ناڕەزایی پێدەدات.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشەکای ئیدانەکرد و گوتی، ئەمریکا سەرکێشی و هەڵەیەکی ستراتیژی ئەنجامداوە.
هەروەها راگەیەنراوێکی سوپای سوریا، هێرشەکەی ئەمریکای بەهەوڵێک بۆ زیندووکردنەوەی داعش لە عێراق و سوریا وێناکرد.
پێچەوانەی ئەو دوو هەڵوێستە، بەریتانیا پشتیوانی لە هێرشەکەی ئەمریکا کرد و بە مافی خۆی زانی بەگریی لە بەرژەوەندییەکان بکات.
لەلایەکی دیکەوە جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان، داوای لە سەرجەم لایەنەکان کرد هەوڵبدەن خۆیان بەدووربگرن لە تەقینەوەی دۆخەکە و پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.