زووم:
ئەمریکا سزای دارایی و دادوەریی نوێی بەسەر چەند کۆمپانیا و کەسایەتییەکیئێراندا سەپاند، کە تۆمەتی “تیرۆر”، خۆدزینەوە لە سزا و سپیکردنەوەی پارەیان دراوەتەپاڵ.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، میریک گارلاند، وەزیری دادی ئەمریکا و دانیاڵ ویلیەمز، داواکاری گشتیی مانهاتن لە نیویۆرک رایانگەیاندووە، ئەو کۆمپانیا و کەسایەتییانە تۆمەتی “تیرۆر”، خۆدزینەوە لە سزا و سپیکردنەوەی پارەیان دراوەتەپاڵ و کاریان بۆ سوپای پاسداران کردووە.
داواکاری گشتیی مانهاتن دەڵێت، قەدەغەی بەکارهێنانیان خستووەتە سەر 108 ملیۆن دۆلار، کە کۆمپانیاکانی سەربە سوپای پاسداران ویستویانە سپی بکەنەوە.
وەزیری دادی ئەمریکاش باس لەوە دەکات، ئێران لە ناو بازاڕی رەشدا چەند ناوەندێکی هەیە نەوتی تیادا دەفرۆشێت و پارە بۆ سوپای پاسدارانی ئێران، حەماس و حیزبوڵڵا دابین دەکات.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەڵێت، ئەو چەند کۆمپانیا و کەسایەتییە ئێرانییە دەستیان هەبووە لە دابینکردنی پاڵپشتیی دارایی بۆ درووستکردنی درۆنی شاهید و ئەنجامدانی هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر ناوەندە دیجیتاڵییە ئەمریکییەکان، بۆیە ناتوانن چاوپۆشی لەوکارانە بکات.