49
میترۆ
- راوێژکاری خەزێنەی بەریتانیا دەڵێت بەهۆی پلانەکانی لیز ترەس، دەبێت هەموومان باجی زیاتر بدەین و خەرجی گشتی وڵات لەم هەفتەیەوە کەمتر بکەینەوە
- شا چارڵزی سێهەم، ئاهەنگی 74ــەمین ساڵیادی لەدایکبوونی خۆی و یەکەمین ساڵیادی بێ شاژنی کۆچکردووی دایکی دەگێڕێت
- جیاواز لە کچانی دیکەی جیهان، کە خۆیان ئامادە دەکەن بۆ رۆژێکی دیکەی کار یان خوێندن، کچانى ئێران خۆیان بۆ خۆپیشاندانەکان ئامادە دەکەن
ئای
- رێژەی پێدانى باج بۆ هەموو هاوڵاتییەکی بەریتانیا بەرزدەبێتەوە و پێدانی هاوکاریی سوتەمەنی تەنها خێزانە زۆر هەژارەکان دەگرێتەوە
- وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران لە رێگەی فڕۆکەی بارهەڵگری جۆری بۆینگ 747ی وڵاتەکەیەوە درۆنی سەربازی بۆ روسیا دەنێرێت
- مەترسی پیسبوونی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی ماریوپۆلی ئۆکراینا هەیە، بەهۆى زۆرى پاشماوەى تەرم، شارەوانی دەڵێت “پوتین لە هیتلەر زیاتر خەڵکی کوشتووە”
میرەر
- کەرتی تەندروستی بەریتانیا بەرەو دەڕامان دەچێت و رێخکراوی یونایت هۆشداری دەدات، کە ئەم هەفتەیە دوا چانسە بۆ دابینکردنى بودجە بۆ کەرتەکە
- هەژاری هەندێک خێزانی بەریتانیا لەوپەڕی خراپیدایە، خەڵک هەیە ئەڵقەی هاوسەرگیرییەکەى فرۆشتووە بۆ کڕینی کارەبا و هەیە تەختەی ئەرزیی ماڵەکەی بۆ کوڵاندنی کتری ئاو فرۆشتووە
- سوپای پاسدارانی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر خۆپیشاندەرێکی وڵاتەکەیدا بەناوی میزان سەپاند و پێنج کەسی دیکەش سزای زیندانی پێنج بۆ 10 ساڵیان بەسەردا سەپێنرا
دەیلی تەلەگراف
- ریشی سوناک لە رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافدا نوسیویەتی بەنیازە لە لوتکەی G20دا روسیا بە “دەوڵەتێکی ناپاک” ناوزەد بکات بەهۆی لەشکرکێشی ئۆکرانیا و بەشدارینەکردنی لە لوتکەی G20دا
- ژمارەی ئەو کۆچبەرانە لە رێگەی دورگەی ئینگلیزەوە گەیشتوونەتە بەریتانیا لەمساڵدا 40 هەزار کەسی تێپەڕاند، ئەمڕۆش فەرەنساو بەریتانیا رێکەوتنێکی 63 ملیار پاوەندی رادەگەیەنن
- کۆمارییەکان دواى لەدەستدانى ئەنجومەنی پیران، سەرزەنشتی ترەمپ دەکەن بۆ ئەو شکستە و خەریکی ئامادەکردنی رۆن دیسانتسن بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لەساڵی 2024دا