زووم:
دوای گومانی سیخوڕیی و ئەنجامدانى لێکۆڵینەوە، دواجار بەرپرسانى هیندستان ئەو کۆترەیان ئازادکرد کە ماوەى هەشت مانگ بوو راگیرابوو.
رێکخراوی ئاژەڵدۆستى “پێتا” لە هندستان دەڵێت، کۆترەکە لە مانگی ئایاری ساڵی رابردووەوە لە مۆمبای، بەتۆمەتی سیخوڕیی راگیرابوو.
رێکخراوەکە دەشڵێت، ئەو باڵندەیە پەیامێکی بە زمانى چینى بە قاچییەوە پێچرابوو.
رۆژنامەی “تایمز ئۆف هیندستان”یش دەنووسێت، پەیامەکە لێکۆڵەرانی شاری مۆمبای نیگەران کردبوو، دۆسییەى سیخوڕییان بۆ کۆترەکە کردووەتەوە، بەڵام لە کۆتاییدا دۆسییەکەیان داخستووە و کۆترەکەیان ئازادکردووە.
گرتنی کۆتر و باڵندە بە تۆمەتی سیخوڕیی، دیاردەیەکى باوی وڵاتى هندستانە، ساڵی 2016 کۆترێکی دیکە لە نزیک سنووری پاکستان لەلایەن بەرپرسانى پۆلیسەوە گیرا، کە پەیامێکی هەڕەشەئامێزی بۆ “نارێندرا مۆدی” سەرۆکوەزیرانی پاکستان هەڵگرتبوو.